وتو وێژی ده نگی شار لە گەڵ هونەرمەند موحەممەد فەرەج زادە سەبارەت بە تیزرێ کانی گۆمەیان

وتو وێژی تایبەتی پایەگایی هەواڵنێری ده نگی شار لە گەڵ هونەرمەند و فیلمساز موحەممەد فەرەج زادە سەبارەت بە تیزرێک کە دروسیان کردوە لە سەر شاری ساحێب و لە یەکەم شەوانی کلتووری ئەم شارە پێشاندرا.

١. کاک موحەممەد کاتێک چاو لە کلیپە کە دەکەین دوایی ٢٠ چرکە نۆژەن کردنەوەی کانیێک دەبینین بە ناو کانی گۆمەیان.هەر ئەمەش سەرنجی ئێمەی ڕاکێشا کە لەم پێوەندیەدا شیکاریمان بۆ بکەیت و بۆ چی پێی دەڵێن کانی گۆمەیان؟؟

سەرەتا بە خێرهاتنتان دەکەم زۆرسپاس، خۆشحالم کە ئەم تیزرە سەرنج ڕاکێش بوە.ئەوەێ ڕاستی بێت.کانی گۆمەیان کانێکی مێژوویە کە لە سێ گۆمانەی ئاو پێک هاتوه فارس وتەنی قنات آب هەر بە هۆیی ئەم گۆمانانەوە ناویان ناوە کانی گۆمەیان و شوێنی جێژوانی ئەو کیژو کۆڕانە بوە کە ئێستا یان لە ژیان دا نەماون،یا تەمەنیان پتر لە ٧٠ ساڵە.هەر وەها شوێنی فێنک کردنەوەی دۆ و ماستی ئەو سەردەمە بوە. بە داخەوە ئەم کانیە لە گەڵ ڕەوتی بە شار بوونی ساحێب بە هۆیی کەم تەرخەمی خەڵکی ئەم شارە و هەروەها بە هۆیی گرنگی نەدانی بەرپرسان بە شوناس و پێناسەی شاری ساحێب،هێدی هێدی هەناسەکانی ئەم کانیە لە کار کەوت و لە گۆڕ نڕا و بوو بە زۆنگاوو جێگەی مار و مێری و لە هەموو گرینگتر بوو بە جێگایی زبڵ و پاشماوەی ماڵە کۆنەکان.

٢. بەرێزتان باستان لە کەمتەرخەمی خەڵک و بەرپرسان کرد. ئەی جۆن بوو ئەم کەمترخەمیە ڕەوایەوە و کانیەکە نۆژەن کرایەوە؟

لە ڕاستیدا بۆ زیندوو کردنەوەیی ئەم کانیە من و هەموو شارومەندانی شاری ساحێب دەبێ دەسخۆشی لە نەوەیی نوێی ساحێب بکەین.نەوەیی نوێی ساحێب کە سەری هەڵدا و ئەنجمەنەکان دامەزران و دەستیان کرد بە نوسینی شوناس و ناسنامەی شاری ساحێب زۆر بۆیان گرینگ بوو کە ئەم کانیە دەبێ نۆژەن بکرێتەوە.هەر بۆیە دەستیان دایە قەڵەم بە ڕەخنەیی پێک هێنەر داوایی زیندوو کردنەوەیی ئەم کانیە یان کرد،دیارە ڕەخنەکان ماوەیی چەن ساڵ بەردەوام بوون.
بە خۆشیەوە ئەم داخوازیەیی شارومەندانی ساحێب بە ئاکام گەیشت و لە ساڵی ١٣٩٩ ی هەتاوییدا شارەوانیی دەستی کرد بە نۆژەن کردنەوەی ئەم کانیە و کانیەکە نۆژەن کرایەوە بەو مەبەستەیی کە هەم شوناسی شارەکەمان بپاریزێت و هەمیش لە داهاتوودا ببێت بە شوێنێکی گەشتیاریی و بووم گەردی کە هیوادارین بە زووترین کات ئەم روداوە پیرۆزە بخولقێت. منیش وەک موحەممەد فەرەج زادە کە ئیشی بەڵگە فیلم دەکەم هەر لە رۆژی ئەوەڵی نۆژەن کردنەوەی ئەم کانیە، سەرقاڵی بە دیکیۆمنت کردنی ئەم کانیەم بەو هیوایە بەڵگە فیلمێکی لێ ساز بکەم بۆ ئەوەی نەوەیی کە مێژووی ئەم کانیە و شارەکەیان بناسن.
لە گەڵ رێز و ئەمەگ ناسی : موحەممەد فەرەج زادە

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

اجتماعی

ورزشی

تبلیغ

اجتماعی

جهانی