اخبار شهری

حوادث

اخبار

تصادفی

فەتاح ئەمیری ڕۆمان‌نووسی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

⚫️فەتاح ئەمیری ڕۆمان‌نووسی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

 

▪️ فەتاح ئەمیری،  ڕۆمان‌نووسی ناوداری کورد، ئەمڕۆ له بۆکان، بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە، کۆچی دوایی کرد.

▪️ئەمیری ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی لە ئاوایی مەنیچەر، سەر بە شاری بۆکان لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ‌دا. دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزرا. لە سەردەمی پەهلەویدا (ساڵی ١٣٥٤) بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەسگیرکراو و تا ساڵی ١٣٥٧ لە بەندیخانە بووە

▪️ئەم نووسەره تا سەردەمی گوازتنەوەی گۆڤاری سروە بۆ سنە یارمەتی دا و بەشی (سروەی ئازیز) ی لە ئەستۆ بووە کە پێشوازییەکی باشیشی لێ دەکرا. ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا. شارەزایی له سەر زمانی کوردی بەتایبەتی بنزاری موکریانی،  بووەتە ھۆی ئەوەیکە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندوویەتی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی.

 

▪️بەرھەمەکانی بریتین لە ھاوارەبەرە، میرزا، زیندەخەو، گێژەڵووکە، خەم و خەیاڵ

 

 

 

ده نگي شار (۰۳/۱۰/۰۲)

 

@dangishar

 

✔️پیج اینستاگرام

 

https://www.instagram.com/dangishar.ir/

قبلی «
بعدی »

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

اجتماعی

ورزشی

تبلیغ

اجتماعی

جهانی